نوێترین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا رێژەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە. 

 

کۆمسیۆنى نیشتمانى تەندروستى چین بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٧١ کەسى دیکە بە کۆرۆنا مردوون، زۆربەى ئەو ژمارەیەش کە ٦٢ کەس بووە لە هەرێمى هوبى ناوەندى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەى کۆى مردووان گەیشتووەتە دوو هەزار و ٦٦٣ کەس.

 

هاوكات ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی دەدات لە گشتیربوونی ڤایرۆسەكە و داوای لە وڵاتانیش كرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و ئامادەكاریی بكەن لە ئەگەری گشتگیربوونی ڤایرۆسەكە بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی لە تەواوی وڵاتاندا.

 

تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا ٣٥ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و کە زۆرترین رێژەی تووشبووان و گیان لەدەستدان لە وڵاتی چینە.

 



AM:09:58:25/02/2020