خشتەیەکى نوێى مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە مووچەی شەش شوێن دابەشبکرێت.

 

 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی تشرینى دووەمى  ئەم دامەزراوانە دابەش دەکرێت:

١- دەستەی وەبەرهێنان

٢- دەستەی دەسپاکی

٣- دەستەی مافی مرۆڤ

٤- دەزگای ژینگە

٥- دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

٦- کۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پلاندانان دابەشکرا و لە چەند رۆژی رابردووشدا موچەی چەند وەزارەتێک دابەشکرا.




PM:03:02:25/02/2020