وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند" لە سەنتەرێکی جوانکاریی شاری هەولێر دوو پزیشک شەڕ لە نێوانیاندا دروست دەبێت و بە چەقۆ هێرشدەکەنە سەر یەکتر، لەدواید یەکێک لە پزیشکەکان خۆی دەکوژێت".
هۆگرعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ میدیاکانى ئاشکراکردووە" ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکى ئێوارە دوو پزیشک لەسەەنتەرێکى جوانکارى بووەتە شەڕیان و دكتۆرێكیان بەناوی (ج) بە چەقۆ دكتۆرێکى بەناوى (ئا) بریندار کردووە و دواتر خۆى کوشتووە".
ناوبراو وتی" ئەو پزیشكەی خۆی كوشتووە مەسیحی بووە، لەسەر هۆكاری رووداوەکەش دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە".