ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغداو باشووری عێراق بەردەوام بوو و ئه‌مڕۆش له گۆڕه‌پانی خه‌لانی، خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، له گۆڕه‌پانی خه‌لانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، ئاڵۆزی و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق روویدا و هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕێژیان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد، کە لە ئەنجامدا خۆپیشانده‌رێك كوژراو ١٧ی دیكه‌ش برینداربوون.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.