هەولێر.. لە بارەی کۆرۆناوە نەخۆشخانەیەک ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

بەهۆ کۆرۆناوە نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری بۆ منداڵان لە هەولێر، ئاگادارییەک بۆ دایک و باوکی منداڵە نەخۆشەکان بڵاو دەکاتەوە.


نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاری بۆ منداڵان لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوبات ەوە، ئاگاداریەکی بڵاوکردۆتەوەو داوا لە کەسوکاری منداڵانی نەخۆش دەکات تەنیا یەک کەس لەگەڵ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە بکات.


لەو ئاگادارینامەیەدا هاتووە "ئەو داوایەی نەخۆشخانەی راپەڕین بۆ منداڵان هەنگاوێکە بۆ دروستنەبوونی قەرەباڵغی لە نەخۆشخانەکە و رێگایەکە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".


هەروەها نەخۆشخانەکە کەسوکاری نەخۆشەکان ئاگادار دەکاتەوە "ئەم ماوەیە ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، کەس سەردانی نەخۆشخانە نەکات".
 


AM:11:43:26/02/2020