سەربازێکی ئەمریکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
سوپای ئه‌مریكا رایگەیاند" یەکێک لە سەربازەکانیان لە کۆریای باشور توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە".
سوپای ئه‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه" یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانیان له سه‌ربازگه‌ی "كارۆل" كه ٣٠ كیلۆمه‌تر له شاری دایگۆی كۆریای باشور دووره تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له ده‌ره‌وه‌ی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ش، خراوه‌ته ژێر چاودێری ووردی پزیشكییه‌وه".
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشوریش توشبوونی سه‌ربازێكی ئه‌مریكیان بە کۆرۆنا پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه" له یه‌كێك له‌بنكه سه‌ربازیه‌كاندا، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه".
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشور رایگه‌یاندبوو" له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ١٦٩ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆریای باشور تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتوه‌ته ١١٤٦ كه‌س و ١٢ كه‌سیش تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
PM:04:03:26/02/2020