به‌هۆی كۆرۆناوه‌ پشووی فه‌رمانبه‌رانیش له‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا

بەهۆی تۆماركردنی حاڵەتی كۆرۆنا لەكەركوك، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ پشوو بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە نیشتەجێی پارێزگای كەركوكن و لەفەرمانگەكانی سنوری قه‌زاكه‌ دەوام دەكەن.

 

رەمەك رەمەزان، قائمقامی قەزای چەمەمچاڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا لەشاری كەركوك، لەپێناو سەلامەتی فەرمانبەرانمان و  هاووڵاتیان دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرو خۆمان بڕیارماندا بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەیەكەم كارگێڕییەكانماندا لەسنوری چەمچەماڵ فەرمانبەرن و نیشتەجێی شاری كەركوكن بۆ ماوەی ١٠ رۆژ مۆڵەتیان پێبدرێت و دەوام نەكەن".

وتیشی" پشووەكە لەئەمڕۆوە دەستپێدەكات و رۆژی  ٨ی ئادار دەستبەدەوام دەكەنەوەو ژمارەشیان نزیكەی ١٢%ی فەرمانبەرانی سنوری قەزاكەمان پێكدێنن".

ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر حاڵەتی نوێ لەكەركوك تۆماركرا، ئەوا ناچاریان پشووەكەیان بۆ درێژ بكەینەوە، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكان هەر ئەو چوار كەس بوو، هیچی تر نەبوو ئەوكاتە دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.



PM:05:55:26/02/2020