وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی هاتوچۆی فەرمانبەرانی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رێنماییەكی لەبارەی پێدانی دەرماڵەی شوێنی جوگرافی سەرجەم فەرمانبەران راگەیاند.

 

بە پێی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا هاتووە، ئاماژە بە کۆنووسی لیژنەی دەرماڵەی (٢) ی ١٠-١١-٢٠١٩ و پاڵپشت بە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨ و خاڵی پێنجەمی رێنمایی ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٨ کراوە،  لە ١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەرماڵەی شوێنی جوگرافی بۆ فەرمانبەران خەرجدەکرێت.

 

بەپێی ڕێنماییەکە بڕی شەست هەزار دینار بۆ ئەو کەسانەی لە شوێنە دورەکان کاردەکەن خەرج دەکرێت،هەروەها بڕی پەنجا هەزار بۆ ئەو کەسانەی لە گوندەکان، بڕی چل هەزار بۆ ئەونەی لە سەنتەری ناحیەکانن، بڕی سی هەزار دینار بۆ ئەوانەی لەسەنتەری قەزاکان و بڕی بیست هەزاریش بۆ ئەو کەسانەی لەسەنتەری پارێزگاکان کاردەکەن، خەرج دەکرێت.

 

 



PM:06:31:26/02/2020