ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید توشی دۆڕان بوو
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید توشی دۆڕان دەبێتەوەو ٢-١ بە یانەی مانچستەرسیتی شکستی هێنا.
یاریەکە لە ئیسپانیا لە یاریگای بێرنابیۆ بەڕێوە چوو، یانەی مان سیتی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی یاریەکە ٢-١ بباتەوە هەرچەندە هەردو یانە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون.
لە گێمی دووەم سەرەتا ئیسکۆ گۆڵێکی بۆ ریاڵ مەدرید کرد، بەڵام مان سیتی بە دوو گۆڵی گابرێل خیسۆس و دی برۆین وەڵامی دایەوەو یاریەکەی ٢-١ بردەوەو رامۆسیش کارتی سووری وەرگرت.
AM:01:11:27/02/2020