خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ وشیار" نوێترین وێنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.
شێنێ لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی بەبێ ماکیاژ بڵاوکرایەوە کە بەشێوازێکی نوێی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوتووەو زۆر گۆڕاوە.
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی ٢٤ ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.
هاوکات لە ماوەی رابردوودا، شێنێ هۆشیار رایگەیاند، کە ئەڵقەی هاوسەرگیری گۆڕیوەتەوەو دەستگیراندارە و شووی بە کوڕە گۆرانیبێژ هەریاد کردووە، ئەو هونەرمەندەی هاوسەرگیری لەگەڵ شێنی هۆشیار کردووە، کاری لایف مۆزیک دەکات، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەنگۆی جیابوونەوەیان بڵاوکرایەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام تا ئێستاش یەکلایی نەکراوەتەوە کە ئەم ئەستێرەیە لە دەزگیرانەکەی کە " هەریاد " ی ناوەو گۆرانیبێژە، جیابۆتەوە یان لەگەڵیدا ماوەتەوە.