ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٠ نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا هات، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی دابەزی و نرخی تمەنی ئێرانی کەمێک بەرزبووەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار، دوێنێ چوارشەممە - نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٠ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەند بە ١٥٣ هەزارو٤٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٧ هەزارو ٨٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکیش بە ١٩ هەزارو ٣٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٩ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو.