"
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە ئەم مانگە دواکەوتووە، رۆژی یەک شەممە ٢٩ شوبات دەگاتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کێشە لەنێوان چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ.
کێشە نەناردنی پارەکە، کێشەیەکی سیاسی نی یەو، زیاتر کێشەکە ئیداری و شەخسی بووە. ( وەک سپی زانیوویەتی).
ناردنی بڕی ٤٥٣ ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم لەلایەن حکومەتی بەغداوە بەردەوام دەبێت، تا پەسەندکردنی یاسایی بودجەی ٢٠٢٠ حکومەتی عێراق، ئەو دەمە بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت و پشکی هەرێم و رێککەوتنەکەش دەبێت بە بەشێک لە یاسایی بودجە.