جێگری سەرۆکی ئێران بۆ کاروبار خانمان، مه‌عسومه ئیبتیكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، هەروەها هادی خه‌سره‌و شاهی، باڵیۆزی پێشووی ئێران له ڤاتیكان بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "رووسیا الیوم" بڵاویكرده‌وه، مه‌عسومه ئیبتیكار، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری خانمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
میدیاکانی ئێرانیش تووشبوونی موجته‌بی زولنور، نوێنه‌ری شاری قوم و هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێرانیان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هادی خه‌سره‌و شاهی، باڵیۆزی پێشووی ئێران له ڤاتیكان و سه‌رۆكی پێشووی نووسینگه‌ی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له میسر به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
وێڕای پۆسته دیپلۆماتییه‌كانی، هادی خه‌سره‌و شاهی له ئێران به زانایه‌كی ئاینی و توێژه‌رێكی دیاری ئه‌و وڵاته ده‌ناسرا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژبەڕۆژ ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لەبەرزبوونەوەدایە، لە کاتێکدا کە لە وڵاتی چین لە دابەزیندایە.