لەسلێمانی گۆڕان‌و پارتی‌و یەكگرتوو و كۆمەڵ رەخنە لەكۆمسیۆن دەگرێت كە لایەنێك هەوڵی ساختەكاری دەدرێتو هۆشاداری دەدەن.
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش له لایه‌ن لایه‌نه‌كانی
(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان _ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان_ كۆمه‌ڵی ئیسلامی – پارتی دیموكراتی كوردستان)
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێت به ده‌نگه‌كانتان ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر مسۆگه‌ر بكه‌ن بۆ گه‌له‌كه‌تان، له‌م كاته‌دا كه له گه‌رمه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌پێویستی ده‌زانین سه‌رنجتان بۆ ئه‌م چه‌ند راستیه رابكێشین:
ده‌نگده‌ری ئازیز :
1.ده‌نگدان مافێكی خۆته‌و ئه‌ركێكی نیشتمانییه بۆیه داواكارین به‌وپه‌ڕی هیمهتو جۆش و خرۆشه‌وه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی ماوه روه‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی رێبگرن له‌هه‌ر ته‌زویرو ساختهیهك كه نه‌چونی ئێوه زه‌مینه‌ی بۆ ساز ده‌كات .
2. داواكارین هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وشیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و رێگربن له ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌ندێ لایه‌نی حیزبی و سه‌ربازی كه لێره‌و له‌وێ له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كانی ده‌نگداندا له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن كاردهكهنو له‌هه‌وڵدان بۆ كاری ساخته‌كردن.
3. ههوڵێكێك له‌ئارادایه بۆ ساخته‌كردن ، كه له چه‌ندین شوێن رێی لێ گیراوه، داواكارین له بریكاره‌كانمان له‌سه‌ر صندوقه‌كانی ده‌نگدان ، چاودێره ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رۆڵیان هه‌بێت له چاودێریكردنی پرۆسه‌كه بهگشتیو به‌تایبه‌تی له‌كاتی ژماردنی دهنگهكانو گواستنه‌وه‌یان بۆ بنكه‌كانی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد وه هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌ده‌ین بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه ساخته‌كاری ده‌كه‌ن یان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن یان ئاسانكاریی بۆ ده‌كه‌ن وه هه‌مو كه‌موكورتی پرۆسه‌كه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه ئێمه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كۆمسیۆنمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پێمان وایه به‌ڕێوبه‌ری لقی سلێمانی له ئاستی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا ...
30-4-2014