بەڕێوەبەری خۆسەر سنوری لەگەڵ هەرێم داخست

بەڕێوبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لەبەر مەترسی کۆرۆنا سنوری سمێلکای داخست.

 
دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڕیاری دا بە داخستنی دروازەی " سمێلکا " لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان.
داخستنەکە وەک بەڕێوەبەری خۆسەر ئاماژەی بۆ دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە، هەرچەندە تا ئێستا جگە لە کەرکوک لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی بەفەرمی تێدا تۆمار نەکراوە.

 
بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە دەروازەکە دابخرێت.

 

لە سەرتاسەری عێراق تا ئێستا ٦ حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆما کراوە.

 




PM:07:17:27/02/2020