سەرکردایەتی یەکێتی سکرتێر و جێگری سکرتێر هەڵدەبژێرێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نییشتمانیی كوردستان بۆ تاتوێكردنی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و گفتوگۆ لەسەر ناوخۆ و پەیكەری ڕێكخراوەیی حزب لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە كۆبوونەوەیەكدا سكرتێر و جێگری سكرتێر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرێن.

 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نییشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرکردایەتی لاهور شێخ جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکانی یەکێتی بەڕێوەچوو و تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیکەری حزبەکە کرا". 

 

ڕاشیگەیاند" هەر لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پرسەكانی ناوخۆی هەرێم و پەیكەری ڕێكخراوەیی یەكێتیی كراو كەمێك پێش ئێستا كۆبونەوەكە كۆتایی هات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجوومەنی سەرکدایەتی سکرتێر و جێگری سکرتێر بۆ حزبەکە هەڵببژێرن". 

 
 



PM:08:12:27/02/2020