نێرگه‌له قه‌ده‌غه‌کرا
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌ر ئه‌مڕۆ نێرگه‌له كێشان له كافتریاكان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: هه‌رشوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون هه‌ر ئه‌مڕۆ نێرگه‌له كێشان له كافتریاكان قه‌ده‌غه بكه‌ن".
وتیشی" له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه هیچ كافتریایه‌ك داناخرێت، به‌ڵكو ته‌نها رێگه نادرێت نێرگه‌له‌ی تێدا پێشكه‌ش بكرێت، كافتریاكان ده‌توانن چا، قاوه و خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان و شه‌ربه‌ت و ئاومیوه به میوانه‌كانیان بفرۆشن".
ڕاشیگەیاند" جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ر‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه له‌پێناو پاراستنی ته‌ندورستی هاوڵاتیان و پارێزگاری كردنه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت و نێرگه‌له پێشكه‌ش به میوانه‌كانی بكات، خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
PM:09:07:27/02/2020