هێزەكانی توركیا لە ئیدلب مووشەك ئاراستەی فڕۆكەكانی رووسیا دەكەن

 

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە کاروانێکی سەربازی تورکیای یاوە لە شاری ئیدلیب لە سووریا نزیکی ٣٤ کەس لە سەربازی تورکی کوژراون.

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆف لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە" کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکەیەکی ڕووسی یان سوورییە کە هێشتا یەکلای نەکراوەتەوە، لە کاروانێکی سووپای تورکیای داوە لە شاری ئیدلب، کە بە هۆیەوە ٣٤ کەس بوونە قوربانی".

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" کە ئەمەش بە گورزێکی زۆر کوشندە دادەنرێت بە درێژای شەڕی چەند هەفتەی ڕابردوو، گورزی وا لە سووپای تورکی نەدراوە کە ئەمەش کێشەی نێوان تورکیا لە لایەک لەگەڵ سووریا و ڕوسیا قوڵ دەکاتەوە".

 

دوای ئەم ڕووداوە لە ئێستادا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەمنی و سەربازی تورکیا دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵوێستی ئایندەی ولآتەکەی دەربارەی ئەم پێشهاتانە.

 

 

 

 

 



PM:11:44:27/02/2020