ڤیدیۆ.. تورکیا دان بەکوژرانی زیاتری سەربازەکانی لە ئیدلب دەنێت

ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سووپای تورکیا بەهۆی بۆردومانەکەی دوێنێ شەوەوە لە ئیدلب روویداو بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٩ کوژراو ٣٦ بریندار.

 
پارێزگاری هەتای ئەو شارەی تورکیا کە دەکەوێتە سەر سنوری سوریا و کوژراو بریندارەکانی ئەو وڵاتەی بۆ گوازرایەوە، رایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی سەربازانی تورکیا بەرزبۆتەوە بۆ ٢٩ کوژارو ٣٦ بریندار. 

هێزەکانی تورکیا ئێوارەی دوێنێ کرانە ئامانجی فڕۆکەکانی رووسیاو تۆپەکانی سووپای سوریاو ژمارەیەکی بەرچاو لە ‌‌هێزەکانی تورکیا کوژران و برینداربوون.

 


AM:08:36:28/02/2020