تەندروستی سلێمانی داوا لە کۆمپانیاکان دەکات دەمامک بهێنە کوردستانەوە

تەندروستی سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەکدا داوا لە کۆمپانیاکان دەکات دەرخستەی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ کڕینی دەمامکی کۆرۆنا. 

 
دەقی ئاگادارینامەكە:

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

 
بابەت/ ئاگاداری و جاڕنامامەی ئاشكرا

 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان دەكات، دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

 
ڕۆژی دووشەممە (۲-۳-۲۰۲۰) شوێنی پێشكەش كردن كۆگای دەرمانی هەرێم، هەمان ڕۆژ ئیحالە دەكرێت، جۆرەكان و ژمارەیان:

 
1- N95 face mask ffp3 100000
2-surgical face mask 50000
ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی




AM:09:21:28/02/2020