یه‌كێتی: پارتی و گۆڕان ساخته‌كاری دژ به یه‌كێتی ده‌كه‌ن
مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كاری له‌لایه‌ن گۆڕان و پارتیه‌وه له‌گه‌ڕدایه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی "پیلانه هاوبه‌شه‌كه‌یان" بۆ ساخته‌كاری له دژی یه‌كێتی.
مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ین كه هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كاری له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه تازه‌كه‌یان (پارتی دیموكراتی كوردستان) له‌گه‌ڕدایه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی پیلانه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ ساخته‌كاری دژ به یه‌كێتی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین به‌هه‌ر شێوازێك له‌ده‌ستیان دێت، رێگربن له‌م پیلانه هاوبه‌شه و به‌رگری لهدهنگهكهیان و له یه‌كێتیه‌كه‌یان بكه‌ن".
PM:05:42:30/04/2014