رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر بڵاوبوونەوەو گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە بەرچاوەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە وڵاتانی دراوسێکانی ئێران، پێیوایە دۆخێکە مایەی نیگەرانییە. ئەوە لە کاتێکدایە کە چوار پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
محەمەد عەلی وەکیلی ئەندامی پەرلەمانی ئێران، ئاشکرای کرد کە ٤ ئەندام لە کۆی ٢٩٠ ئەندام پەرلەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمەش دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستی بۆ ٣٠ پەرلەمانتار کراوە، لەنێو ئەواندا مجتەبی زو نور سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کە خەڵکی شاری قومە، لەگەڵ محەمەد سادقی نوێنەری شاری تاران تووشی نەخۆشیەکە بوون.
هەر ئەمڕۆ هەینی لەسەر داوای وەزیری تەندروستی ئێران مەراسیمی نوێژی هەینی لە ٢٣ پارێزگار بەرکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەکرا.
لەنێو ئەو شارانەدا کە مەراسیمی نوێژی هەینی تێدا ناکرێت، قوم، تاران، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، ورمێ، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، ساری، ئه‌رده‌بیل، كه‌ره‌ج، ئه‌هواز، سمنان، زاهیدان، شیراز، قه‌زوین، سنه، كرماشان، گورگان، یاسووج، خوڕه‌م ئاباد، به‌نده‌ر عه‌باس و یهزدە.
تا ئێستا ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە ٢٤٥ کەسەو ٢٦ کەس تا ئێستا مردوون، وەزیری تەندروستی ئێران پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان دەکات.