ڤیدیۆ.. دڵنیا كاموسى به‌هۆى كۆرۆناوه‌ توشى كێشه‌ بووە

خانمه‌ ئه‌كته‌رى كورد دڵنیا كاموسى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كى خۆى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت" به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى پاسپۆرتى ئێران-م رێگه‌م پێنه‌دراوه‌ بێمه‌ ناو خاكى كوردستان، دیپۆرت كراومه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتى توركیا".

 

دڵنیا كاموسی ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووەو ساڵی ٢٠٠٤ بەبەشداری كردن لە كورتە فیلمێكی كوردی لەنووسین و دەرهێنانی دەرهێنەر نازی سەلیمی دەستی بەكاری هونەری كردووەو دواتر هاتۆتە كوردستانی باشور و بەشداری لە دەیان بەرهەمی دراما و سینەمای كوردی كردووە، لە ئێستاشدا لە هەولێر نیشتەجێیە و یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کوردستان.  

 



PM:02:33:28/02/2020