په‌یامنێر: رۆژنامه‌نووسێكمان له‌كه‌ركوك ته‌قه‌ی لێكراوه
سایتی په‌یامێنێر كه سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه، بڵاویكردۆته‌وه، رۆژنامه‌نووسێكیان له‌شاری كه‌ركوك بریندار كراوه.
ئاژانسی په‌یامنێر ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه، رۆژنامه‌نووسه‌كه په‌یامنێری رادیۆكه‌یانه و تائێستا باری ته‌ندروستی ناجێگیره كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك یه‌كێك له‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر په‌یامنێری رادیۆی په‌یامنێر ده‌ستگیركراوه به‌ناوی (ف،ع.ئ) كه‌له‌لایه‌نگرانی یه‌كێتیه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هۆشه‌نگ خه‌ریكی رووماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو به‌شه‌ش كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر ناوبراو یه‌كێكیان فیشه‌كێكی له‌سه‌ر سینگی داوه و برینداری كردووه، هه‌روه‌ها باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی په‌یامنێر، دوای هه‌ڵاتنی ئه‌م شه‌ش كه‌سه ئه‌وه‌ی به‌فیشه‌ك له‌په‌یامنێره‌كه‌ی داوه ده‌ستگیركراوه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له‌ئێستادا برینداره‌كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه له‌كه‌ركوك و له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدایه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
PM:05:48:30/04/2014