تەندروستی هەرێم مەترسی دەرمانێک لەهەرێم ئاشکرا دەکات بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا لە هەرێم بەکارهاتووە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم راگەیاند" لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلام بۆ جۆرێكی دەرمان دەكرێت كە ناوەندە تەندروستییە جیهانییەكان بە دەرمانێكی مەترسیدارو ژەهراوی دەزانن".


محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راyگەیاند" ماوەی چەند رۆژێكە رێكلام بۆ جۆرێكی دەرمان دەكرێت بەناوی Air dorctor كە مادەیەكی تێدا بەناوی ئۆكسیدی كلۆرایت كە گوایە ئەو مادەیە توانای ئەوەی هەیە ڤایرۆس و بەكتریا بكوژێت".  


وتەبێژی تەندروستی بە ماڵپەڕیب دوارۆژی راگەیاندوە "ئه‌و دەرمانە دروستكراوی وڵاتی یابانەو تەنها ئەم وڵاتەش پەسەندی كردووەو ئەو مادەیەی لەو جۆرە دەرمانەدا هەیە مادەیەكی ژەهراوییە و گەر بەبڕێكی زیاتر بەر لەش بكەوێت یان هەڵمژێت، مرۆڤ تووشی كێشەی تەندروستی دەكات و گەر بڕەكەی زۆربێت مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەكات".  


ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی ئە توێژینەوانەی لەسەر ئەم جۆرە ئامێرو دەرمانەكراوە دوای پشكنینی دەرمانەكە دەركەوت كە رێژەی مادەی ئۆكسیدی كلۆرایتی كەم تێدایە، بۆیە ئەوانەی ئەم دەرمانە بەكاردێنن یان دەیخۆن هیچ سودێكی لێنابینن و تووشی زیانی تەندروستیان دەكات.      
 
ئەوەشی خستەڕوو: لەرووی زانستییەوە ئەو گازەی لەو ئامێرە پزیشکیە دەردەچێت، بەو رێژەیەی دیاریکراوە، کاریگەری هەیە لەسەر ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانەی لەهەوادا هەن و بەو مەرجەی بەشێوەی دروست بەکاربێت، بەڵام بۆ مرۆڤ سودی نییە بەكاری بهێنێت و بگرە زیانیشی هەیەو هیچ پەیوەندیەكیشی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە نییە كە خەڵكێك بەناوی پاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەیكڕێت.


روونیشیكردەوە: دەرمانە یابانییەكە هیچ توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر نەكراوە كە پەسەندی بكات ئەم دەرمانە سوودی هەیە.
 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند: نە ئەم ئامێرە و نە هیچ ئامێر یان دەرمانێکی دیکە تاوەکو ئێستا نابێتە جێگرەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.  

 

ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی" سپی " ئەو دەرمانە کۆمپانیایەکی خۆماڵی کوردی ناسراو هێناوەیەتی بۆ هەرێم و ژمارەیەکی زۆریشی لێ فرۆشراوەو کۆمپانیاکە قازانجێکی زۆری کردووە.

 



PM:11:23:28/02/2020