بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شووباتی ٢٠٢٠ لە كۆبوونەوەی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی یەکێتی سكرتێر و جێگری سكرتێر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردرێن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نییشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند" بەمەبەستی هەڵبژاردنی سكرتێر‌و جێگر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبێته‌وه، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانە ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سەرکردایەتی یه‌كێتی خۆیان پاڵاوتووه. به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش دەرچونی هه‌ر یه‌ك له‌و كاندیدانه پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی سەرکردایەتی هەیە".
رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامداو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.
هەروەها رۆژی ١٨ی شوبات بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران.