ئەمڕۆ رێككەوتنی ئەمریكا و تاڵیبان بە فەرمی واژۆ دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ رێكەوتنی نێوان رێكخراوی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ئەمریكا بكرێت، بە گوێرەی رێكەوتنەكە تاڵیبان رێگری دەكات لە دروستبوونی گروپی چەكداری تر لە وڵاتەكەدا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە رێککەوتنەکە لە قەتەر واژوو بکرێت، بەپێی رێککەوتنەکە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە و بەندکراوەکانی تاڵیبانیش لە زیندان ئازاد دەکات.

 

هەروەها لە بەرامبەریشدا، تاڵیبان هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رادەگرێت و بە نێوەندگیری واشنتن دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی کابول دەکات و دەبێت بە سنگێکی فراوان پێشوازی لە بەهاکانی شارستانیەت و مافی مرۆڤ بکات.

 

ئەوە لە كاتێكدایە لە دوای رووداوی ١١ی ئەیلول كە ئوسامە بن لادن هێرشیكردە سەر دوو تاوەرەكەی ئەمریكا جەنگێكی فراوان لە ئەفغانستان بەڕێوە دەچێت تاكو ئێستاش بەردەوامە. 

 
 


AM:10:55:29/02/2020