مایك پێنس: لە دەیان نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها یەک نەخۆش لە نەخۆشخانە ماوە

جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند" لە دەیان نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنها یەک نەخۆش لە نەخۆشخانە ماوە".

 

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاری فلۆریدا بە ئینتەرنێت قسەی دەکرد وتی" لە هەموو حاڵەتەکان، خەڵکەکە چارسەر دەکرێن و بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

 

پێنس ڕاشیگەیاند" بە تێکڕا ١٥ حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و ٤٦ حاڵەتیش لەوانە تۆمارکراوە، کە لە دەرەوەی ئەمەریکا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و گەڕاونەتەوە".

 

مایك پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە: ٤٧ هەزار کەس لە ئەمریکا بە گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە و لە دوو هەفتەی رابردووش، هیچ حاڵەتێکی نوێ لە ئەمریکا تۆمار نەکراوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٤٠ وڵات بڵاوبووەتەوە و بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٩٢٣ کەس و توشبوونیش بۆ ٨٥ هەزار و ١٧٣ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٩ هەزار و ٣٣٢ کەس چاکبوونەتەوە.

 
 


AM:11:10:29/02/2020