یه‌كه‌م حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئاژەڵاندا تۆماركرا

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شووبات یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەگێكدا تۆمار كرا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، دوابەدوای دەستنیشانكردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سه‌گێكدا لە هۆنگ كۆنگ، هەموو ئاژەڵە ماڵییەكان كە خاوەنەكەیان توشی ڤایرۆسەكە بووە، خرانە ژێر چاودێری تەندروستی.

ئاژانسه‌كان له‌سه‌ر زاری دەسەڵاتدارانی هۆنگ كۆنگه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌" سەگەكه‌ دەخرێتە ژێر چاودێری تەندروستی بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ، چونكە لەدوای وەرگرتنی سامپڵەكانی لوت و دەمی ئاژەڵەكە، نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە".

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی ئاژه‌ڵه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ له‌جیهاندا تۆمار بكرێت.

PM:12:14:29/02/2020