شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم گەیشتە سلێمانی

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ بەداواچوونی رێكارە خۆپارێزییەكان لە دژی كۆرۆنا گەیشتە شاری سلێمانی.

 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە" بۆ بەدواداچون لەبارەی رەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتوەتە شاری سلێمانی".

 

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد" سەرجەم ڕێککارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لە شاری سلێمانی بەسەردەکاتەوە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبوو لەمڕۆوە دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشان لە كافتریا و شوێنە گشتییەكاندا.

 
 

 

 



PM:12:25:29/02/2020