وێنە.. ئاریسا ئەوژەن لەگەڵ هاوژینەکەی دەردەکەوێت


ئاریسا ئەوژەن، خانمە ئەکتەری شۆخی بەرنامەی کۆمیدی بەزمی بەزم، وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی و هاوژینەکەی بڵاوکردەوە.

ئاریسا ئەوژەن خانمە ئەکتەری ناسراوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" وێنەیەکی خۆی بە جلێکی زەردی سەرنج ڕاکێش لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی، هاوکات ئاریسا لە نوسینێکیدا بۆ هاوسەرەکەی نووسیوەو دەڵێت" تۆ دوعاکانی دایکمی بۆ خۆشبەختیم".

ئاریسا ئەوژەن خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، یەکێکە لە خانمە ئەکتەرەکانی بەرنامەی شانۆیی کۆمیدیی (بەزمی بەزم)، ھەر لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەشەوە، ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد. 


 

PM:12:40:29/02/2020