حەوت لایه‌نی سیاسی له‌هه‌ولێر: پارتی ساخته‌كاری دەكات
حەوت
لایه‌نی سیاسی له شاری هه‌ولێر رایانگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری.
هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان له‌باره‌ی "هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ ساخته‌كاریی له هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بۆ ڕای گشتی ..
بۆ / كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
وه‌كو لای هه‌موان ڕوون و ئاشكرایه ، ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه بۆ كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی ، له‌سه‌رجه‌م عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ست ده‌كرێت له‌م ئاخیر و ئۆخره‌ی پرۆسه‌كه‌دا لایه‌نێكی سیاسی له هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو خۆی ئاماده ده‌كات بۆ به‌لارێبردنی پڕۆسه‌كه و ده‌ست كردن به ساخته‌كاری و ته‌زویركردنی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ران .
ئێمه له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به تایبه‌تی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادنه‌كان به به‌رپرس ده‌زانین بۆ ڕێگا گرتن له‌م كاره ، ئه‌گینا به ته‌واوی كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆی و میسداقیه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات و هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان به توندی ده‌گرینه به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌وڵی له‌م جۆره ده‌ده‌ن
لایه‌نه‌كان:
یه‌كگرتووی ئئیسلامی كوردستان
كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستان
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی گۆران
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری
كوردستان- هه‌ولێر
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان
PM:06:33:30/04/2014