کەناڵێکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە ٤٥٠٠ کەس لە ماڵەکانیان کەنارگیرکراون بەهۆی کۆرناوە، ئەوە لە کاتێکدایە کەژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ٧ کەس.
کەناڵێ " مکان "ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە پێشتر ژمارەی تووشبوان ٥ کەس بوو، بەڵام بەرزبوەوە بۆ ٧ کەس دووانە تازەکە وەک کەناڵەکە باسی دەکات بە سووکی گرتوویانە، ٣ کەس لەو ٧ کەسەش لە ئیتالیا گەڕاونەتەوە.
دوێنێ وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل رایگەیاند " کە ناهێڵێت کەسی بیانی لە ئیتالیاوە بچێتە وڵاتەکەی و ١٤کەسیشیان کەنارگریکردووە بەهۆی گەڕانەوەیان لەو وڵاتە".