قەتەرو سوریا کۆرۆنایان تێدا تۆمار کرا

دوو  وڵاتی تری ناوچەکە کە یەکێکیان هاوسنووری هەرێمی کوردستان و عێراقە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کرا، ئەوانیش سوریا و قەتەرە.

 

ئەمرۆ شەممە ٢٩ ی شوبات تەندروستی سوریا رایگەیاند دوو حاڵەتی تووشبوو لە سوریا تۆمار کران کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە سوریاو لە نەخۆشخانەی " ئەلمجتەهید " خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکیەوە.

 

هەروەها قەتەر کە ولآتێکی کەنداوە دوای ئەوەی ئیمارات و بەحرەین و کویەت دەمێکە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، ئەوا لەقەتەریش تۆمار کراو، هەمووشیان لە ئێرانەوە بۆ یان گواستراوەتەوە.

 

عێراق جگە لە هەرێم کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە، سوریا و کویەت و قەتەرو بەحرەین و ئیمارات و چەندان ولآتانی تری ناوچەکە بەدەست ئەم ڤایرۆسەوە دەناڵن.

 



PM:03:40:29/02/2020