سبەی یەک شەممە بەغدا پارەکەی هەرێمی دەنێرێت

بڕیارە سبەی حکومەتی ناوەندی پشکی مووچەی هەرێم کە بڕەکەی ٤٥٣ ملیار دینارە بخاتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم.

رۆژی چوار شەممە ماڵپەڕی سپی بڵاویکردەوە کە رۆژی یەک شەممە ١ی ئازار ئەو بڕە پارەیەی مانگانە دەنێردرێت بۆ هەرێم بەغدا ئەنجامی دەدات.

لەچەند رۆژی رابردووشدا چەند پەرلەمانتارێکی کورد ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە بەغدا پارەکە دەنێرێت و کێشەی دواکەوتنەکە ئیدرای بووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە وەزارەتی دارایی لەسەر داهاتی هەرێم، سبەی یه‌ك شه‌ممه ١ی ئازار ‌ مووچه‌ی  وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ‌ دابه‌ش بکات. 

 


PM:06:16:29/02/2020