بەپەلە.. لەبنكەیەكی دەنگدان لە سلێمانی: گۆڕان یەكەم، یەكێتی دووەم
ئەنجامە بەراییەكانی لە بنكەی دەنگدانی شەهید جەمال تاهیر لە شاری سلێمانی ئاشكرای دەكات كە بزوتنەوەی گۆڕان بە پلەی یەكەم زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو یەكێتی نیشتمانی بە پلەی دووەم.
ژماردنی دەنگەكان لە بنكەكانی دەنگدان بەردەوامەو لەو دەنگانەی لە بنكەی شەهید جەمال تاهیر كە تا ئێستا جیاكراوەتەوە بزوتنەوە گۆڕان بە پلەی یەكەم، یەكێتی نیشتمانی دووەم، پارتی دیموكرات سێیەمو یەكگرتووی ئیسلامی بەپلەی چوارەم دێت.
بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەو بنكەیە كە یەكێك لەبنكە گەورەكانی دەنگدانە لەسلێمانی، تا ئێستا جیاكردنەوەی دەنگەكان جیاوازی نێوان گۆڕانو یەكێتی زۆرەو جیاوازی دەنگەكانی نێوان پارتیو یەكگرتوش بە رێژەیەكی بەرچاو كەمە.
هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەرتاسەری عێراق دەستی پێكردو كاتژمێر كۆتایی پێهات.
PM:07:56:30/04/2014