بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی عێراق کوژرا

لە سنوری پارێزگای دیالە، فەرماندەیەکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق کوژرا.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئازار لە میقدادیە لە سنوری پارێزگای دیالە چەند چەکدارێک دەستڕێژی گولەیان لە فەرماندەیەکی عێراقی بە پلەی عەقید کردووەو، لە ئەنجامدا کوژرا.

 

فەرماندە عێراقییەکە سەر بە هێزی پاراستنی دامەزراوەکان بووە لە وەزارەتی ناوخۆ و لەسەر رێگای چوونی بۆ سەر کارەکەی، کەوتووەتە بەر دەستڕێی چەکدارەکان و کوژراوە.

 

تا ئێستا بکەری ئەو دەستدرێژیە نەزانراوە کام لایەنەو هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

AM:11:08:01/03/2020