بەغدا پارەکەی بۆ هەرێم نارد

ەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی فیدراڵ ڕایگەیاند "بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، بەڵام بەهۆی كێشە لە سیستەمدا چەند كاتژمێرێك دوادەكەوێت".


عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی فیدراڵ، بە ماڵپەڕی دوارۆژی ڕاگەیاند "بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی، تائێستا سیستەمی گواستنەوەی پارەكە نەكراوەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی سەری مانگە، بەڵام دڵنیایی دەدەین كە پارەكە نێردراوە".


مانگانە حكومەتی بەغدا بڕی 45٣ ملیاردینار وەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات، بەڵام مانگی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرێكی گشتی وەزارەتی دارایی عیراق ئەو پارەیە ڕاگیرا و زیاتر لە 40 ڕۆژ ناردنی پارەكە دواخرا.


هەر ئەمڕۆ پارەكە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی ئەو وەزارەتانەی ماون دەكرێت و پەلەی تیا دەکرێت، چونکە دواکەوتووە.

PM:12:24:01/03/2020