کۆرۆنا لە سەقز کوردێک و لە شاری بابلی عێراق عەرەبێکی کووشت

کۆرۆنا رەگەزنامە و چینە کۆمەلآیەتیەکان ناناسێت، لەشاری سەقزی رۆژهەلآتی کوردستان ئافرەتێکی کووشت و لە شاری بابلی عێراق پیاوێکی کوشت.

 

لە ئێستادا ژمارەی تشبووان لە چین بەرەو گەمارۆدران و کەمبوونەوە دەڕوات، بەلآم لە وڵاتی ئێران ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە لە رووی ژمارەی تووشبوان و ئەوانەش گیان لەدەستدەدەن، لە دوا ئاماری تەندروستی جیهانی ٨٦٩٠٦ کەس تووشبووە، ٤١٩٥٨ چاکبوونەتەوە لە سەرەتاسەری گۆی زەوی، ٢٩٨٠ کەسیش مردوون.

 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێژەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە بیست هێندەی ئەوانەن کۆچی دواییان کردووە، هەروەها ئەوانەی تەندروستیان باشە ٨٠% دایە، ئەوانەی دۆخیان خراپە ئەو کەسە بەتەمەنانەن کە بەرگری لەشیان کەمە.

 

لە ئێران کە ژمارەکان جیاوازن، بەلآم تا ئیستا ٥٩٣ کەس تووشبوون، ٤٣ کەس مردووە لەنێو ئەو مردوانەدا ژنێکی سەقزی تێدایە. ( وەک میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد).

 

لە عێراقیش١٣ حاڵەت تۆمارکراوە، ٤ لە بەغدا، یەکێک لە بابل و کۆچی دوایی کرد، ئەو دوای ژمارەکە زۆریان لە کەرکوکن.

 

تا ئێستا چین و کوریای باشوورو ئیتالیاو ئێران زۆرترین تووشبوانی لێ یە.

 

 

 



PM:12:46:01/03/2020