سلێمانی.. ٢١ شوێن داخران و سزای خاوه‌نه‌كانیان ده‌درێت
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، بە ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌ره‌باڵغی و خۆپارێزی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان (21) كافتریای داخست، خاوەنەکانیشیان رووبه‌ڕیوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنی قه‌ره‌باڵغی و خۆپارێزی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی و بڕیاره‌كانی قائیمقامیه‌ت، (21) كافتریا و شوێنی كێشانی نێرگه‌له له‌شاری سلێمانی داخران".
وتیشی" پێشتر لەرێگەی راگەیاندنەکانەوە سەرجەم ئەو شوێنانە ئاگادار كرابونه‌وه به بڕیاری ژوری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت داوا ده‌كات، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ستن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌رجه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه و به‌هاوكاری یه‌كتری رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بكه‌ین و لیژنه هاوبه‌شه‌كان ناچار نه‌بن شوێنه‌كان و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی سزا بكاته‌وه.
ئەمە لەکاتیکدایە، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی و ئاسایشی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی (87) لیژنه ده‌كات و رۆژانه به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌كات.
PM:01:16:01/03/2020