بڕیاره ئه‌مڕۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتارانی كورد و زۆرێك له سوننه‌كان، دانیشتنه‌كه بۆ نیوكاتژمێر دواخرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، كەمێك پێش ئێستا زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا و محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عێراق گەیشتە پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەکان، تائێستا كورد بڕیاری نەداوە كە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا بكات بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی، هاوکات ٩٥ كەس ئامادەی كۆبوونەوەكە بوونە و رێژەی یاسای بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە تەواو نەبووە، بۆیە بڕیاردرا كۆبوونەوەكە بۆ نیو كاتژمێر دوابخرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان دوخرا بۆ دوێنی شەممە، بەڵام لەسەر داوای عەللاوی کۆبوونەوەکەی دوێنی دواخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.