تەندروستیی هەڵەبجە لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ھەڵەبجە سەبارەت بە  دەنگۆی تۆمارکردنی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار کرابێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرستی هەڵەبجە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاو كراوەتەوە و وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە"  سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە توشبوونی هاوڵاتییەكی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەكەن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەر لەبەری ئەو هەوڵانەش ڕەتدەكەینەوە كە لەلایەن هەندێك لە پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێنەوە".
 
ئەوەش هاتووە: هەموولایەك ئاگاداردەكەینەوە هەركەس و لایەنێك و كەناڵێكی ڕاگەیاندن و پەیج و ئەكاونتی سۆشیال میدیا هەر هەواڵێكی بێ بنەماو ناڕاست بڵاو بكاتەوە كەببێتە هۆی تێكچوونی باری هێمنی و ئاسایشی تەندروستی پارێزگاكەمان دوچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت لەڕێگەی داواكاری گشتی و هێزە ئەمینەكانەوە.
 
بڵاوكردنەوەی ئەو ڕوونكردنەوەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە لەناو بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و تۆڕەكۆمەڵاتییەكاندا دەنگۆی توشبوونی هاوڵاتییەكی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە.



PM:02:20:01/03/2020