دانیشتنهكهی پهرلهمانی عێراق بۆ متمانهدان به كابینهكهی عهلاوی بۆ جارێكی تر دواخرایهوه.
محەمەد حەلبوسی، سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگەیاند" سبەینێ دووشەممە 2ی ئازاری 2020، دوا وادەیە لەبەردەم عەلاوی بۆ تەواوکردنی کابینەکەی و پێشکەشکردنی لە ناو پەرلەماندا".
ئاماژەی بەوەشکردووە" هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت و زۆر هەوڵیش هەبوو کە لە کاتژمێر شەشی ئێوارە بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنە کوردی و سوننییەکان، رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەنەبوون، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە".
بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوكراوهتهوه، ناوی 16 وەزیری کابینەکەی عەلاوی دیاریکراوە بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، بۆ شەممە دواخرا و دواتر بۆ یەکشەممە و ئەمڕۆ بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی نیسابەوە نەتوانرا بەڕێوەبچێت و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.