گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان هات

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان هات، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەو نرخی تمەنی ئێرانی دابەزی.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٣٥٠ دینار، دوێنێ یەکشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣١ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣١ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٨٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩هەزارو ١٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو. 




AM:09:52:02/03/2020