نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له تاران ڕایگەیاند" بڵاوبەوەی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی وەستانی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان".
نازم دهباغ، نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له تاران لە لێدوانێکیدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" من پێم وایە ئێران لەزۆر ڕوەوە و لەشەڕی داعش-دا هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە بێگومان ئهوەی لەتوانایدا بێت ئەگەر حکومەتی هەرێم داواکاری لێبکات پێشبینی دەکەم ئێران بەدەم داواکارییەکەیەوە بچێت".
دەباغ ڕاشیگەیاند" بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی وەستانی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان".
وتیشی" بەداخەوە حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە جێگرەوەی هەندێک بەرهەم بەبەرهەمی ناوخۆیی دابین بکات".
نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له تاران دەشڵێت" ئەم بابەتی (کۆرۆنا)یەش ئەوەندەی خەریکە دەبێتە کارێکی سیاسی ئەوەندە ناکڕیت بکرێتە ڕووداوێکی سروشتی کەساڵانە چەندین نەخۆشی تری وا بڵاوبۆتەوە و خەڵکی زیاتریشیان کوشتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمڕۆ بەیانی نزیکەی هەزار ئۆتۆمبێلی "تڕانزهیت" لەبەندەر عەباس چاوەڕێ بوون لەڕێگای مەرزەکانەوە بچنە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ بەیانی ڕێگەیان پێدرا جوڵە بکەن و بارەکانیان بەرەو باشماخ ببەن و بپەڕنەوە هەرێمی کوردستان".