پارەکەی بەغداد گەیشتە هەرێم

وەزارەتى دارایى عێراق بڕیارى خەرجکردنى پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى دەکرد.

 

عابد مزوری، بەرێوەبەری گشتی  لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمرۆ  دووشه‌ممه‌ پارەکەی بەغداد تایبەت بە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێمی کوردستان".

ناوبراو وتیشی" بەگەیشتی ئەو پارەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو خێراتر دەکرێت، کۆی ئەو وەزارەت و شوێنانەش کە تاکوئێستا مووچەکەیان وەرنەگرتووە پییاندەدەین".

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگانە حکومەتی عێراق لە ١٧ بۆ ٢٥ی هەموو مانگێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەوانەدەکرد، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی دروستبوونی کێشە ناردنی پارەکە دواکەوت.



AM:11:41:02/03/2020