ڕێوڕەسمی پرسە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ڕاگیرا

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى ٢ی ئازاری ٢٠٢٠، پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى هه‌ولێر، بڕیاریاندا دانانى پرسه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ڕایانگەیاند" وەك ڕێكارێكی خۆپارێزیی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێوڕەسمی پرسە ڕادەگیرێت".

 

هاوكات هەر ئەمڕۆش فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە هەولێریش بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی كاتی پرسە رادەگیرێت".

 

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێوشوێنه‌كاندایه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌ له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمى كوردستان و زیاتر له‌ ٥٠ وڵات تۆماركراوه‌.

 

ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ره‌تا له‌ چین تۆماركرا و زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌وهۆیه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ بووه‌.

تائێستا زیاتر له‌ ٣ هه‌زار كه‌س له‌ وڵاتانى جیهان به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات كە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند" چوار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە".

 
 


PM:12:06:02/03/2020