وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی فەرمی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت" پشووی زانكۆكان مامۆستایانیش دەگرێتەوە و فەرمانبەرانیش بەپێی پێویست داوام دەكەن".

 

ئەمڕۆ دووشەمە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، نوسراوێکی بە واژۆی ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەى زانستى بڵاوکردوەتەوە، بڕیار دراوە بۆ مامۆستایان تاوەکو سەرەتایی مانگی نیسان پشووی فەرمی بێت.

 

خوێندنی باڵا دەشڵێت" دەوامی فەرمانبەران كەمكراوەتەوە لە سەعات ٨ی بەیانییەوە تاوەكو ١ی پاشنیوەڕۆ و زانكۆكانیش سەرپشك دەكرێن لە كەمكردنەوەی فەرمانبەرانی بەپێی پێویستی كارەكانیان".

 

پشووەکەی وەزارەتی خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ رێگریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 



PM:04:13:02/03/2020