مهسعود بارزانى، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێكى بۆ ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاو كردهوه و له پهیامهكهدا سوپاسى هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دهكات.
ئهمڕۆ دووشهممه بارزانى پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت" پڕ بە دڵ سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی، بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكوومەتی تازەی عێراق یەكڕیز بوون، ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە".
ههر له پهیامهكهدا سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان باسى لهوهش كردووه" هاوتەریبیش سوپاسی هەموو ئەو هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق دەكەم كە بە هەڵوێستی ڕاست و مەنتقیی خۆیان ڕێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات، ئەم هەڵوێستەیان ڕێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی و، هەروەها ڕەچاوكردنی ویستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی".
بارزانى ههروهها وتیشى" لەدوای ئەمە عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا ڕەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتیمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت".