دەزگای دوارۆژ کە لە ماڵپەڕێک و رادیۆ و بەشی کتێپ چاپکردن پێکدێت بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا.
ماڵپەڕی دوارۆژ لە هەواڵێکدا کە لە سایتی دوارٶژ بلآوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆ ماوەیەک رادەگیرێت و بە شێوازێکی نوێ لە ئایندەدا کاردەکاتەوە.
دەزگای دوارۆژ ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ دامەزراوە، فاروقی مەلا مستەفا وەبەرهێنەری ناسراوی کوردستان پارەی پێدەدات و رۆژنامەنووس و نووسەر شێرکۆ عەبدولآ بەڕێوەبەری دەزگاکایە.
ئەم دەزگایە نزیکەی ٥٠ رۆژنامەنووس و کارمەند کاری تێدا دەکەن.